Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:20

پارێزگای هه‌ولێر: باران و ته‌زره‌ی زۆر ده‌ستپێده‌كات و بۆ حاڵەتی پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان نەیێنە دەرەوە

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دادەبارێت.

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، ئەگەرچی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو ڕێژە بارانبارینە زۆرەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە.

له‌ به‌ شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارێزگادا هاتووه‌، لە ماوەی ڕابردووشدا بە هۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە و ڕێگه‌چارەسەریی پێویست لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و  هۆکارەکانى، کە بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکەمان کەمبۆتەوە.

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هاووڵاتییان و هاوشاریانی  شارەکەمان ئاگادار دەکەینەوە لەو ماوەیەدا واتا لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیێنە دەرەوە و نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن، هەموو ئەو ڕێگا و شوێنانەشی کە پێشووتر لەلایەن لایەن پەیوەندیدارەکان ئاگاداری بڵاوکراوەتەوە، ئۆتۆمبێلەکانیان ڕانەگرن و بەکاریان نەهێنن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.