خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی سوننی عێراقی هۆشداری دهدات و رایدهگهێنێت،بهشداری نهكردنی پارتی له هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان تەواوی وڵات دەخاتە مەترسییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی3ی2024، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی عێراقی، لە ههژماری تایبهت بهخۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ چوونی خۆی لەبارەی بڕیاری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت به بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگهیاند.
خەمیس خەنجەر رایدهگهێنێت، بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بهشداری نهكردن له هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاییندەی تهواوی وڵات دەخاتە مەترسییەوە.
سهرۆكی هاوپهیمانی سیادهی سوننی عێراقی دهشڵێت، گفتوگۆی نێوان بەغداد و هەولێر تەنها رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانە.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهییدا رایدهگهێنێت، پارتی پایەیەکی سەرەکییە لە پایەکانی پرۆسەی سیاسیی لە تهواوی عێراقدا.
رۆژی دووشهم 18ی3ی2024، مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردهوه: لەسۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فيدراڵی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستوری و نا دیموكراسی، و وەستانەوە لە بەرامبەر سەرجەم ئەو پێشێلکاریانەی دەستور کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت بەگشتی، لە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.