ئامینا زکری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، پارتی بەشداری پرۆسەیەک ناکات کە بونیادەکەی نایاسایی و نادەستوری بێت و سنوورێکیش بۆ بڕیارە نایاساییەکانی دادگای فیدڕاڵی دادەنێت.
ئامینا زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی بڕیارەکەی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له بهشداری نهكردنیان له هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له ههژماری تایبهت بهخۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بووك ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕوای تهواوی بەخۆی و گەلەکەی هەیە؛ کە چۆن لە ساڵی 1992ـهوه تا ئێستا لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا خەڵکی کوردستان متمانەیان بەپارتیمان بەخشیووە، ئێستاش بڕوامان بەخۆمان و گەلەکەمان هەیە کە به هێزی یەکەمی کوردستان دهمێنینهوه، تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فيدراڵی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستوری و نا دیموكراسی؛ رۆژی دووشهم 18ی3ی2024، بڕیاری بەشداری نەکردن لە ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان دا.
ئامینا زكری دهشڵێت، ڕوون و ڕەوایە پارتی بەشداری پرۆسەیەک ناکات کە بونیادەکەی نایاسایی و نادەستوری بێت و هەڕەشەیەک بێت بۆ لە ناوبردنی سیستەمی دیموکراسی هەرێمی کوردستان، کە پارتی و سەرۆک بارزانی بناغەكهیان داڕشتووە، ئەم پەیامە سیاسییەی پارتیش بابەتە سەرەکییەکە هەڵبژاردن نییە، بەڵکو هەڕەشەکانە بۆ لەناوبردنی سیستەمی فیدراڵییەت و بە مەرکەزی کردنی عێراق و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکانی ئێمە وعێراق و، بهرجهستهكردنی مەبدەئی تەوافق و تەوازن و شەراکەت.
ههروهها رایدهگهێنێت، دژایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خودی (مەسرور بارزانی)ـش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە کە بەچڕی گیراونەتە بەر بۆ لەناوبردنی حکومەت و لاوازکردنی و نەهێشتنی؛ لەڕێگای مەلەفی نەوت و بڕینی سەرچاوەکانی داهات و چارەسەر نەکردنی کێشەکان و ڕێز نەگرتن لە ڕێکكەوتنەکان و جێبەجێنەکردنی یەک خاڵیش لهم ڕێككهوتنانه لێیان.
ئامینا زكری ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دهشڵێت، بڕیارە سیاسی و نادەستورییه یەک لە دوای یەکەکانی دادگای نادەستوری بەناو فیدراڵی؛ بوونەتە هۆی پێشێلکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەشێوەیەك دادگا خۆی خستۆتە پێگەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، ههروهها هەندێك دەسەڵات و تایبەتمەندی بەخۆی داوە کە لە دەستوردا بۆی دیاری نەکراوە، بهم ههنگاوانهی بووهته دادگایەکی دژە کوردستانی، قین لەدڵ، بۆیه بڕیارە سیاسییەکانی هیچ نرخێکییان نییە.
ههروهها رایدهگهێنێت، پارتی لەم پرسەدا سنوورێک دادەنێت بۆ ملهوڕی و بڕیارە نایاساییەکانی ئەم دادگایە، ئەگەر کەسێک لە عێراقدا ههیه و لە خەمی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەدایە، دەبێت بەدەم مافەکانی گەلی کوردستانەوە بێن و چیدیکە قبوڵنەکرێت بەم شێوە نادەستورییە خەڵکی کوردستان برسی بکرێت؛ بە پێچەوانەوە سنوورێک دانەنرێت بۆ دادگاکە لەهەنگاوەکانی داهاتوودا عێراق دەکەوێتە تونێلێکی تاریک و بارەکەی بەهیچ لایەک ڕاستناکرێتەوە، بریاری گەورە و سەختیش بە کەسی گەورەو حزبی گەورە دەدرێت و ئەم مەسئولییەتە لەئەستۆی پارتییە نەک کەسی دیکە.
له كۆتاییدا ئامینا زكری رایگهیاندووه، لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردە مەسئولییەتی مێژوویی و نیشتیمانیدان؛ لهم ڕوانگهوه لەبەردەم دوو ڕێگادان و ڕێگای سێیەم نییە، یان لەگەڵ خەڵک و مافی خەڵک و پاراستنی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، یان دەچنە ڕیزی ئەوانەی خەون و خولیایان لەناوبردنی هەرێم و لەناوبردنی خەونی مێژوویی شەهیدان و خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.