پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە پاڵپشتی لە بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
مەكتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ دووشەم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەهۆی دەستێوەردانی دادگای فیدڕالی لە یاسای هەڵبژاردن و نەهێشتنی كورسی كۆتاكان و چەندین هۆكاری تری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە، تەنیا مەبەست لێی بچووككردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان بوو.
راشیگەیاند: بۆیە ئەمڕۆ گەورەترین حزبی كوردستان و تەنانەت عیراقیش كە پارتی دیموكراتی كوردستانە بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دا.
پارتی بونیاد هەروەها رایگەیاند: وەك هەڵوێستێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و هەنووكەیی، بەوپەڕی باوەڕی خۆمانەوە پاڵپشتی لە بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین.
داواشی لە سەرجەم هێز و لایەنەكانی تریش كرد هەمان هەڵوێستی پارتی بنوێنن و بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمان بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی حزبی و تایبەتییەوە.
دەقی بەیاننامەكەی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.