Erbil 20°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 12:48

وادەی دەستپێكردنی بارانە بە لێزمەكە راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشوهەوا رایگەیاند كە پێشبینی دەكرێ لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بارانبارینی بە لێزمە لە هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق دەست پێ بكات.

عەلی جابر شارەزای كەشوهەوای عێراقی رایگەیاند: پێبشبینی دەكرێ لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بارانبارین دەست پێ بكات و لە دوای نیوەشەویش بارانبارینەكە بگاتە لووتكە.

راشیگەیاند: بارانبارینی مامناوەند و بەلێزمە بەشی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها بەشێك لە پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش دەگرێتەوە.

هەروەها رایگەیاند: بۆ بەیانیی سبەی سێشەم بارانبارینەكە بۆ ماوەیەك دەوەستێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ و كاتی عەسر دووبارە باران دەست پێ دەكاتەوە.

شارەزاكەی كەشوهەوا ئاماژەشی دا: بۆ شەوی سێشەم بارانبارین لە پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەمیش تاوەبارانی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت.

عەلی جابر داواشی لە بەرپرسانی عێراق كرد، ئەو شوێنانەی ئەمشەو بارانیان زۆر لێ دەبارێت، سبەی سێشەم لەو ناوچانە پشووی فەرمی رابگەیەنێ بەهۆی بارانی زۆر و هەورەتریشقە و تەرزە و مەترسی دروستبوونی لافاو.

لە كۆتاییدا شارەزاكەی كەشوهەوای عێراق جەختیشی كردەوە كە پێشبینی دەكرێ رۆژی 24ی ئەم مانگە شەپۆڵێكی تری بارانبارین روو لە عێراق بە گشتی بكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.