Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 18:01

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتی لە تاوانەکانی داعش كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کریستیان ریتچەر ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی تیمی یونیتاد سوپاس و پێزانینی خۆی و تیمەکەی بۆ هەماهەنگیی و هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی یونیتاد دەربڕی لە سەرخستنی کارەکانی تیمەکە لە بواری کۆکردنەوە و ئەرشیڤکردن و بەدیجیتەڵکردنی بەڵگەکانی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش و کارکردن بۆ دادگاییکردنیان لەسەر تاوانەکانیان.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی تیرۆریستانی دەستی داعش و قەرەبووکردنەوەیان و بەردەوامبوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە تاوانبارانی داعش لەسەر تاوانەکانیان کە تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتین دادگایی بکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە هاریکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.