پارتی چاكسازی توركمان راگهیاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردهوه.
پارتی چاكسازی توركمان له راگهیاندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئیرادەی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانیەوە زۆر لەوە بەهێزترە کە بە نادەستوری و نایاسایی بیانەوێ سیستەمێکی سەپێندراومان بەسەردا بسەپێنن.
له راگهیاندراوهكهی پارتی چاكسازی توركماندا هاتووه، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبۆوە و گرینگترین بڕیاری بە ئاراستەی بەرژەوەندی گەل و کوردستانیدا كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.
پارتی چاكسازی توركمان ئاماژهی بهوهش داوه، وەک پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمان سوپاسی هەڵوێستی نیشتیمانی سەرۆک بارزانی و پارتی دەکەین کە هەموو کات جەنابی سەرۆک سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان، هەمیشە کاری لەسەر پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردوە جەختی لە بەشداریان لە کۆی کایەی حکومرانی و پرۆسەی سیاسی کردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.