رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایدهگهێنێت، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ له كوردستانی ئێران، بە ناوەکانی هیوا شەریفی، تەمەن16 ساڵ، شوان بابەکری، تەمەن 39 ساڵ، شەفیع بابەکری، تەمەن 36 ساڵ، شاهین ئیبراهیمی، تەمەن 28 ساڵ و ساڵح سەخاوات، تەمەن 37 ساڵ، لەلایەن دادگای شاری شنۆ، به 21 مانگ زیندانی كردن سزادران.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی دادگا، هیوا شەریفی سزای 3 مانگ زیندانیكردنی بهسهردا سهپێندراوه، شوانە بابەکری و شەفیع بابەکری، دوو برا و ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز، هەرکامەیان سزای 6 مانگ زیندانیكردن و هەروەها ساڵح سەخاوەت و شاهین ئیبراهیمی هەرکامەیان سزای 3 مانگ سزای زیندانیكردن بەسەریاندا سەپاوە.
ئەو هاووڵاتییانە مانگی7ی2023 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دهستگیركراون و دوای یەک ماوەی مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
له كۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهش داوه، شەفیع و شوانە بابەکری، کوڕی ڕەشید بابەکری ناسراو بە "ڕەشید مەنگوڕ"، یەکێک بوون له زیندانیانی سیاسی كه له ساڵی 2021 لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبی دێموکرات لە سێدارە دران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.