ژه‌نیاری دیاری شاری زاخۆ( عادل حاجی) به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ ،له قەزای زاخۆ کۆچی دواییکرد.
هونەرمەندی میوزیکژەن (عادل حاجی) له‌و كاته‌ی لە ناو ستۆدیۆییهكهی خۆی، سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری بوو، دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه گیان له ده‌ستده‌دات.
هونه‌رمه‌ند عادل حاجی لە ساڵی (1968) له شاری زاخۆلهدایك بووه، ژەنیارێكی به توانای ئامێری ئۆرگ بوو،خاوه‌نی ستۆدیۆیەکی هونه‌ری بوو بۆ تۆمارکردنی کاری هونەری لە شاری زاخۆ و ده‌ره‌وه‌ی زاخۆ ،زۆربه‌ی گۆرانیبێژانی زاخۆ به‌رهه‌مه‌كانیان له‌و ستۆدیۆیه تۆمار كردوه،زۆر به‌داخه‌وه دوێنێ ئێوارە ڕۆژی یەکشەممە 17/3/2024 ماڵئاوایی له ژیان و هونه‌ر كرد ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 18/3/2024 پرسه‌كه‌ی له شاری زاخۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.