پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه باران ده‌بارێت، له كاته‌كانی ئێواره‌دا كاریگه‌ری دابارین زیاترده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌م 19ی3ی2024، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا، پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت، بری دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری رۆژهەڵات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16
سلێمانی:15
دهۆک: 15
زاخۆ: 15
هەڵەبجە: 17
کەرکوک: 19
سۆران: 16
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.