ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا له میانی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كۆمپانی ئۆرال ڤاگۆن یان Zavod كه ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی تانك و ڤاگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بۆ سوپای رووسیای له ئه‌ستۆیه رایگه‌یاند، له ئێستا وڵاته‌كه‌ی به خسته‌ڕووی تانكی Proryv m90 خاوه‌ن باشترین و پێشكه‌وتوترین تانكی جیهانه.
سه‌رۆكی روسیا راشیگه‌یاند، ته‌نانه‌ت دوژمنانی رووسیاش تانكی(Proryv m90) یان به باشترین تانكی جیهانه. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه سوپای رووسیا له میانی شه‌ڕی ئۆكراینادا زۆرترین زیانی به‌ر كه‌وتووه.
ڤلادیمرپۆتین: تانكی (M90) پێشكه‌وتووترین تانكی جیهانه
تانكی (M90) له ساڵی 2020 وه‌ك وێنه‌یه‌كی ئاپده‌یتكراو له نه‌وه‌ی كۆنی هه‌مان تانك خرایه روو كه له سه‌ده‌ی رابردوو خرابووه به‌رده‌ستی سوپای سوڤییه‌تی جاران.
ئەم تانکە لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاشدا بەکارهاتووە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە 24 شوباتی 2022دا بڵاوکراونەتەوە، هێزەکانی ئۆکراینا ژمارەیەکیان لەناوبردووە وهه‌روه‌ها نزیکەی 70 دانەیان كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی هێزه‌كانی ئۆكراینا.
له میانی شەڕی ئۆکرانیا ، تانکێکی جۆری T-90M ڕووسیا كرایه ئامانج و له‌ناو برا.ئه‌ویش بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێكی جه‌نگی جۆری برادلی ئەمریکی، کە وایكرد لاوازبوونی دیزاینی تانكی (T-90M ) ئاشکرا ببێت.
یە گوتەی شرۆڤەکارانی سەربازی ئەم تانکە خاڵی لاوازی زۆری هەیە له‌ونه‌ش: مەیدانی سنووردار بینین بۆ فەرماندەی تانکەکە ، تۆپخانه، شووشەی پارێزەری گەورە کە دەکرێت له‌وێوه زیانی پێ بگات.
سەرەڕای بەهێزی ناوپۆشی زرێپۆشەکەی، بەڵام T-90M لە بەرامبەر مووشەکی خۆکوژی و چەکی دژە تانکی ئەمڕۆدا ته‌واو لاواز و بێهێزە. دیاره ئەمە یەکێکە لەو ئاسته‌نگانه‌ی کە تەنانەت پێشکەوتووترین تانکەکانیش لەمڕۆدا ڕووبەڕووی دەبنەوە.
سەرەڕای زۆری خاڵه لاوازییەکانی تانکی T-90M، ڤلادیمیر پویتن سه‌رۆككۆماری رووسیا لە پشتگیریکردنی تەواوەتی دروستكردن وئاپده‌یت كردنه‌وه‌ی ئه‌و تانكه بەردەوامە. بۆیه له ئیستادا ده‌بێت چاوەڕێ بکەین ئاخۆ پوتین بۆ داهاتووی ئەم تانکە چ پلانێكی دیكه‌ی داناوە.
ئاماده‌كردنی - ئیبراهیم ئیسماعیل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.