فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، پێنج بەلەم و یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە.
سێنتکۆم لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە کە، دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کەشتییەکانی بازرگانی لە دەریای سوور ناسراون و لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەی ناوچەکە کرابوون.
حووسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە 31ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووە هێرش دەکەنە سەر ڕێڕەوە بازرگانییەکان و ئەو کەشتیانەی کە بە ناوچەکەدا تێدەپەڕن و ئەوەش وەک هاوسۆزی و کاردانەوەیک بۆ دۆخی غەززە و دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.