Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:41

چ کاتێک گونجاوە بۆ ئەنجامدانی وەرزش لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا؟

کوردستان TV
100%


د۰هه‌ڤین که‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چ كاتێك گونجاوه‌ بۆ ئەنجامدانی وەرزش لە مانگی پیرۆزی  ڕەمەزاندا ده‌دات له‌ چه‌ند خاڵێكدا  به‌م شێوه‌یه‌:

1-ڕۆشتن بەپێ لە بەیانیان زوودا بۆ ماوەی( 35-45 خوولەک)، چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پارێزگاری کێشیان بکەن و پارێزگاری جومگە و ماسولکەکان لە ئازار.

2- ئەنجامدانی وەرزش(کاتژمێرێک پێش بەربانگ )،چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، چونکە توێژینەوە ھەیە دەڵێت ئەنجامدانی وەرزش لە دوای ھەشت  كاتژمێر بە ڕۆژووبوون چەوری سووتاندن زیاد دەکات.

3-ئەنجامدانی وەرزش دوای(بەربانگ بە سێ کاتژمێر)، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ماسولکە دروستبکەن و ودەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ چەند کاتژمێرێک ئەنجامیدەن، لەگەڵیدا دەبێت خواردنی گونجاو و  تەواوکەرە خۆراکیەکان وەرگرن بۆ گەشتن بە ئامانجەکەیان.

بنەما سەرەکیەکانی ئەنجامدانی وەرزش لە مانگی ڕەمەزاندا: 

1- دوورکەوەرەوە لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بۆ ماوەیەکی زۆر.

2- نابێت لە ماوەی( 60 خولەک )زیاتر وەرزش کەیت لەکاتی بەڕۆژووبوندا.

3- ئاگادار بە کە شلەمەنییەکان بەشێوەیەکی باش بخۆیت لەکاتی بەربانگ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی وون بووە.

4- وەرزش مەکە دوای (بەربانگ ڕاستەوخۆ)، دەتوانیت دوای(سێ کاژێر)دەست پێبکەیت.

5- ژەمێکی پڕ لە(سەوزەوات و میوەھات )بخۆ لەگەڵ کەمکردنەوەی(چەوری..).

6- ئاو بەتەنیا بەس نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلەمەنیەکان،دەبێت شەربەتی میوەی لەگەڵ بخورێت.

7- قەرەبووکردنەوەی شلەمەنییەکان دەبێت لەسەرخۆ و بە هێواشی بێت،  نابێت یەکسەر ڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە بە یەکجار.

ژێده‌ر- خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.