Erbil 12°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:15

چین به‌ هه‌ڵدانی یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی( 6G) بۆ بۆشایی ئاسمان مێژووی تۆمار كرد

کوردستان TV
100%

كۆمپانیایه‌كی بواری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی چینی به‌ ناوی(China Mobile) چاینا مۆبایل، له‌ پێناو په‌ره‌پێدانی جیلی نوێی تۆڕی مۆبایل له‌‌ ئینته‌رنێتی خێرا یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی( 6G) له‌ بۆشايی ئاسمان جێگیر كرد. 

به‌مه‌ش(China Mobile) بوو به‌یه‌كه‌م كۆمپانیای ڕه‌چكه‌شكێن له‌ بواری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ئنته‌رنێی خێرا، جیاوازی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ له‌ جۆری خۆیدا بێوێنه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی له‌ مه‌ودای 500 كیلۆمه‌تری دووری زه‌وی په‌یوه‌ندی به‌زه‌یه‌وه‌ بگرێت، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ل مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی دیكه له‌ ڕووی مه‌ودا و كاته‌وه‌‌ زۆر خێراتره‌.
 
 
ئه‌كادیمیای زانستی حكومه‌تی چین كه‌ ته‌كنه‌لۆجیای پێویستی بۆ مانگی ده‌ستكردی
( 6G) دابینكردوه‌ ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌و داهێنانه‌یاندا ده‌توانن له‌ بۆشایی ئاسماندا مانگه‌ده‌ستكرده‌كه‌ ئاپده‌یت بكه‌نه‌وه‌ تاكوو به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك و سمارت خۆی خۆی ڕیك بخاته‌وه‌.

 وه‌ك كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، ئامانجه‌ سه‌ره‌كییان له‌ هه‌ڵدانی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ ته‌نها  خستنه‌ڕووی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ نییه‌ به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنێكه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی جیهانی به‌و پێییه‌ی له‌ ئێستادا زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و مۆبایل له‌ گۆشه‌ و ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهان به‌ده‌ست خاوبوونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌ناڵێنن. 

ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی ناردنی شه‌پۆلی مانگه‌ده‌ستكرده‌كانی په‌یوه‌ندی ئه‌م نه‌وه‌یه‌، زۆر لاوازه‌. مانگی ده‌ستكردی ( 6G)  ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت خه‌ونی به‌كاربه‌ران بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئینته‌رنێتێكی  خێراو بێسنوور  له‌ هه‌موو شوێن و ناوچه‌یه‌كی جیهان بۆ به‌شداربووانی دابین بكات .

 

ئاماده‌كردنی - فه‌خری نزاری
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.