Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 14:55

پردی دەربەندی ڕانیە بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار دینار تەواو بوو

کوردستان TV
100%


پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان؛ بەردی بناغەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دانراوە و لە دوای جەژنی نەورۆز بەڕووی هاووڵاتییانی دەڤەرەكەدا دەکرێتەوە.

پردی دەربەندی ڕانیە 12 ملیار و 400 ملیۆن دیناری تێچووە؛ جگە لە پردەکە کیلۆمەترێک ڕێگا لە هەردوو دیوی قیڕتاو کراوە. درێژیی پردەکە 420 مەتر و بەرزی 25 مەتر و پانی 15 مەترە؛ دەڤەری بیتوێن و بەری مەرگە پێكەوە دەبەستێتەوە و دەبێتە ڕێگەیەیش بۆ گەیشتنی ڕانیە بە سلێمانی.

هیوا عەبدوڵڵا، ئەندازیاری پرۆژەکەیە و لەمبارەیەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان؛ کە بە تازەترین تەکنیک کاری تێدا دەکرێت و لەڕووی هاتووچۆوە سوودێکی زۆر بە هاووڵاتییانی دەڤەری ڕاپەرین و بەری مەرگە دەگەیەنێت؛ ئاسانکارییەکی باش بۆ گواستنەوە و ساغکردنەوەی بەرهەم و کاڵاکان لە ناوچەكە دەكات".

پێشتر پردێك لە هەمان جێگە دروست كرابوو، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێكەوە، حكومەتی هەرێم پردێكی نوێی دروست كرد، ئەمەش لەپێناو گەیاندنی خزمەتگوزاریی باشتر و سەلامەتتر بۆ شۆفێران و خەڵكی دەڤەرەكە، بەتایبەت كە لە وەزری بەهاردا ئەو ناوچەیە گەشتیاری زۆری بۆ دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.