Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 19:19

ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتە 31 ھەزار و 645 کەس

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی كوژراوان لە کەرتی غەززە کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا شه‌ڕ له‌ نێوان گروپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیڵ بەردەوامە خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 92 کەس کوژراون و 130ی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە غەززە کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ 31 ھەزار و645 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 73 ھەزار و 676 کەس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.