Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 21:46

دۆزینەوەی چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%


سەرۆکی دەزگای شەھیدانی عێراق، عەبدولئیلاھـ نائیلی ڕایگەیاند کە چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە پارێزگای ئەنبار دۆزراونەتەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە قوربانیان لەلایەن تیرۆریستانەوە داعشەوە کوژراون.

عەبدولئیلاھـ نائیلی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمی ئاشکرای کردووە کە تیمێکی تایبەتمەند و شارەزا سەربە دەزگای شەھیدانی عێراق، چوار گۆڕی بەکۆمەڵیان لە پارێزگای ئەنبار دۆزیوەتەوە و گوتی: "سێ لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ناوچەی تاش باشووری شاری ڕومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار دۆزراونەتەوە و ئەوەی دیکەش لە ناوچەی زراعییە سەربە قەزای ڕومادی دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا کە قوربانییەکانی نێو گۆڕەکان، لەلایەن تیرۆریستانەوە داعشەوە کوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.