Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 17:50

ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر ڕۆژئاوای یەمەن

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی چوار ھێرشی ئاسمانییدا، باشووری پارێزگای حودەیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆردومان کرد.

حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، چوار ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر باشووری پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامداوە.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا چوار ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پارێزگای حودەیدە و لە میانیدا، ناوچەی تائیف باشووری پارێزگاکەیان بۆردومان کردووە.

کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو ھێرشەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر پارێزگای حودەیدە بڵاونەکردووەتەوە.

تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.