Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 20:20

گه‌رمیان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستدا.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و ماتۆڕ سکیلێک،  لە سەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری، كه‌  بەئاراستەی کەلار هاتوون بەرامبەر قوتابخانەی "شێخ حسێنی هەزار کانی" پێکیانداداوە بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دواتر تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە دەست پێکردووە.
   

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.