Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 21:49

نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک لەسەر سێی منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵ لە باکووری غەززە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن

کوردستان TV
100%


ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)ڕایگەیاند کە یەک لەسەر سێی منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵ لە باکووری غەززە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.

ئاژانسی (UNRWA)لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەدخۆراکی لەنێوان منداڵاندا لە باکووری کەرتی غەززە، زۆر بەخێرایی بڵاوبووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە.

ڕاشیگەیاندووە کە لەنێوان ھەر سێ منداڵێکی تەمەن خوار تەمەن دووساڵ لە باکووری غەززە، یەکێکیان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنێت.

باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا، برسێتی لە باکووری کەرتی غەززە، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

رۆژی ھەینی15ی3ی2024، سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی یەک مانگدا، بەدخۆراکی لەنێوان منداڵاندا لە باکووری کەرتی غەززە، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.