Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 02:44

وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان پرۆگرامی وانەیەک بۆ ساڵی ئایندە دەگۆڕێت

کوردستان TV
100%


له‌ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، کتێبی نوێی ( زانستەکان) لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست دەبێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، کتێبی نوێی ( زانستەکان) لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست دەبێت، دڵسۆزانە و لێبڕاوانە کاردەکەن، ڕیفۆرمی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و دانانی پرۆگرامی نوێ بەردەوامە، سەرمەشقی ئەو ڕیفۆرم و گۆڕانکارییانە ژمارەیەک توانا و لێهاتوویی نیشتیمانی ناوخۆیین لە هەموو شارەکانی کوردستان،

ده‌شڵێت،  دیزاینی نوێی کتێبەکانیش هاندەرن بۆ قوتابیان کە زیاتر کتێبەکانی خوێندن سەرنجیان ڕابکێشێت، دەستخۆشی بۆ ئەو دیزاینەرە ناوخۆییانەی کە توانیویانە کاری مەزن بکەن لە دیزاینکردنەوەی کتێبەکانی خوێندن ،ساڵی خوێندنی 2024-2025 ، کتێبی نوێی ( زانستەکان) لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست دەبێت، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی پێوەی ماندووبون .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.