لە ناوچه‌ی زڕگوێز له شاری سلێمانی ته‌رمی ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران بەناوی شوعەیب زەراعی دۆزرایه‌وه.
به پێی هه‌واڵیكی ئاوا توده‌ی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک کەمپەکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی ئێران دۆزراوەتەوە و فیشەکێک بەسەریەوە بووە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه ئەو كه‌سەی کوژراوە ئه‌ندامی کۆمەڵەیە و تەمەنی 33 و خەڵکی هەورامانه و خێزاندار و 10 ساڵ دەبێت بووەتە پێشمەرگە و لە بەشی راهێنان كاری كردووه.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردوه‌و میدیاكانیش ده‌ڵێن كه ناوبراو له‌لایه‌ن كه‌سێكی سه‌ربه هه‌مان حزب كوژراوە کە به نهێنی به‌كرێ گیراوی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه و خەڵکی جوانڕۆیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.