یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای میسان دەستگیر كرا.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، بەپشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانهكان ماددەی هۆشبەریان لە ناوچەی عوزێر لە پارێزگای میسان دەستگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لە ناوچەی عوزێر چەندین جۆر چەک و ماددەی هۆشبەری لە ژێر زەویدا شاردووەتەوە دواتر تیمهكانی و ئاسایش دوای پشكنینی شوێنهكه دەستیان بەسەر 6 کیلۆ ماددەی هۆشبەر و 8 نارنجۆک و نۆ جۆر هاژهكی جیاوازدا گرت.
ئەوە لەکاتێکدایە، سهرهتای ئهم مانگه عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە ئەنجامی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانیان توانیویانە 1431 کەس بە تۆمەتی بارزگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن. هاوکات ئاشكرایكرد دهست بهسهر 390 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.