Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 00:19

وادەی گەیشتنی شەپۆڵێكی بەهێزی بارانبارین راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشوهەوا وادەی گەیشتن و دەستپێكردنی شەپۆڵێكی بەهێزی بارانبارینی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

ئاراس جەبار شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: لە رۆژی دووشەمەی داهاتووەوە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونە ژێر کاریگەری بارستەیەک ھەوای شێ بەرز لە ئەنجامی چالاکبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەھێز لە باکوری ئەفریقیا و دەریای سووری عەرەبییەوە.

راشیگەیاند: شەپۆڵەكە سەرەتا کاریگەرییەکانی رۆژی دووشەمە بە تاوەباران و ھەورەبروسکەی مامناوەند دەست پێ دەکات، پاشان لە رۆژی سێشەمە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە قووڵ دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورەبروسکەی توند و لێزمەباران لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و لە ھەندێ ناوچەش ھەوری سوپەرسێل دروست دەبێت و تەرزەی گەورە دەبارێت و لەگەڵ دروستبوونی لافاو لە شوێنی جیاجیادا.

هەروەها رایگەیاند: بەگشتی ئەمە دووەم شەپۆلی بەھێزی وەرزی بارانی ئەمساڵە کە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و تیایدا پێشبینی بارانێکی زۆر دەکرێت کە بەجیاوازی ناوچەکان لە 50 ملم تا 150 ملی مەتر زیاتر چاوەروان دەکرێت.

ئاراس جەبار گوتیشی: کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکە لە رۆژی چوارشەمە بەرەو لاوازبوون دەچێت، بەڵام تاوەبارانی بەھارە و ھەورە بروسکە بەھۆی ئەو شێ زۆرەی دێتە ناوچەکەوە ناو بەناو تا 25ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەشی بەوەش دا كە پلەکانی گەرما لە ماوەی شەپۆلی پێشبینیکراودا بە گشتی کەمێک نزم دەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.