ئەمڕۆ شەممە 16ی ئاداری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردەوە.
سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا رایگەیاند " تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڵگەی ستەمكاری و عەقلیەتی نامرۆڤانەی نەیارانی گەلی كوردستانە".
راشیگەیاند " دوای تێپەڕینی سی و شەش ساڵ بەسەر كارەساتی هەڵەبجەدا مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت".
تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڵگەی ستەمكاری و عەقلیەتی نامرۆڤانەی نەیارانی گەلی كوردستانە. دوای تێپەڕینی سی و شەش ساڵ بەسەر كارەساتی هەڵەبجەدا مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 16, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.