ئه‌مڕۆ 36 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه تیایدا زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار ھاووڵاتیی دیکەیش برینداربوون، کە تاوەکو ئێستاش بەشێکیان بەدەست ئازارەکانییانەوە دەناڵێنن، هەروەها 198 گوند وێرانبوون و سروشتی ناوچه‌كه زیانێكی گه‌وره و قه‌ره‌بوونه‌كراوەی پێگه‌یشت.
لەدوای 34 دانیشتن، دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق لەساڵی 2010 بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی دەرکرد.
پەرلەمانی عێراقیش لە 2011.3.17 لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە چل و چواردا بە بڕیاری ژمارە 12، دۆسیەی هەڵەبجەی بەجینۆساید ناساند، هەروەها دادگه‌یی باڵای تاوانەکانی عێراقیش کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە جینۆساید ناساندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق ئامادە نەبوون قەرەبووی گیانیی و ماددی قوربانیانی هەڵەبجە بکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە له یادی 36 ساڵه‌ی كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند رێوڕه‌سمێكی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چن و له مه‌زارگه‌ی شه‌هیدان پێشوازی له میوانان ده‌كرێت و وێڕای دانانی تاجە گوڵینە، چەند گوتارێک پێشکێش دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.