حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی بە خشتەیەك وردەكاری پارەی فیعلی رەوانەكراو لەلایەن حكوومەتی فیدڕالییەوە لە ساڵی 2023 بڵاو كردەوە.
حكوومەتی هەرێم لە خستنەڕووی خشتەكەدا رایگەیاند: كۆی گشتی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕالی بۆ ساڵی 2023 كە پێشبینی دەكرا وەك پارەی مانگانە لە ماوەی ساڵی 2023 بدرێت بە حكوومەتی هەرێمی بریتی بووە لە 16 ترلیۆن 497 ملیار دینار، بەڵام لەو بڕە 998 ملیار دینار ڕەوانە كراوە.
راشیگەیاند: حكوومەتی فیدڕالی لە ساڵی 2023 بڕی 3 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا: لە تەواوی ساڵی 2023 بە داهاتی ناوخۆ و ئەو بڕە قەرزەی كە حكوومەتی فیدڕالی ناردوویەتی لەگەڵ بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بریتییە لە 7 تریلیۆن و 119 ملیار دینار.
جەختیشی كردەوە كە بڕی 9 ترلیۆن و 378 ملیار دینار لە بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لەلای حكوومەتی فیدڕالی ماوەتەوە و بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە.
ئەمەی خوارەوە خشتەی ئەو زانیارییانەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.