بەیانی ئەمڕۆ ههینی 15ی3ی2024، هاووڵاتیەک کە قوتابی زانکۆی سۆران بوو بەناوی سەرھەد ھاشم، خەڵکی گوندی ماندانی سەر بە قەزای خەلیفانە، لەکاتی چوونی بۆ چیای برادۆست کە دەکەوێتە نزیک گوندەکەیان لە شاخ دەکەوێتەوە خوارەوە و بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ناوبراو بەئامانجی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان سەردانی چیای برادۆستی کردووە، بەڵام بەهۆی سەختی بەشێکی ئەو شوێنەی ئەو سەردانی کردووە هەڵدێراوە و لەشاخ کەوتووهتە خوارەوە.
سەرهەد قوتابی زانکۆی سۆران بوو لە فاکەڵتی پەروەردە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە قۆناغی سێیەم، دوای تەواوبوونی ڕێکاری پزیشکی دادی سۆران کۆچکردو لەزێدی خۆی بەخاک دەسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.