Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 17:50

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا

کوردستان TV
100%


له‌ كوردستانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، عەتا حوسێنی، کۆڵبەری كورد كه‌ خەڵکی پاوەیه‌  دوای ئه‌وه‌ی 9 ڕۆژ له‌ مه‌وبه‌ر  به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ به‌ سه‌ختی برینداركرا، شه‌وی رابردوو به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ شاری كرماشان له‌ كوردستانی ئێران گیانی له‌ ده‌ستدا. 

هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌، عه‌تا حوسێنی رۆژی 6ی3ی2024، له‌ كاتی كۆڵبه‌ری له‌ سنووری نه‌وسوود به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌ سه‌ختی برینداركرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.