Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 06:03

كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له‌ نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له‌ ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت، له‌ شه‌ویشدا ڕێژه‌ی دابارین له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی كه‌مێك زیاتر ده‌بێت و له‌ هه‌ندێ كاتیشدا له‌ كاتی باران بارین هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ 16ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان  به‌ گشتی نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 21

سلێمانی: 21

دهۆک: 19  
 
زاخۆ: 20   
    
هەڵەبجە: 21

کەرکوک: 24

سۆران: 21

حاجی ئۆمەران: 11

گەرمیان: 26

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.