له راگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی كارهبای سلێمانی- رۆژئاوا، دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگادار دەکهینهوه کە دەکەونە سنوری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەرچنار و تا ئێستا هاوبەشی کارەبای نییە سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی- ڕۆژئاوا بکەن بۆ دەست پێکردنی مامەڵەی هاوبەشەکانییان و وەرگرتنی پێوەری کارەبا.
بهرێوهبهرایهتییكه ئاماژهی بهوهش داوه گوندەکانیش ئەم گوندانەن:
(خێوەتە،کانی بەردینە،کانی پیرە،کانی حەمە،تووەسپی خوارو،فەیاڵ،کانی گۆران،هەنارانی خوارو،کارێز کڵاو،چاڵگە،قۆڵ قوڵە،بیرکە،هەنارانی سەرو،سماقە،قادر ئاوا)
كارهبای سلێمانی راشیگهیاندووه، لەئێستادا لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن هەر هاووڵاتییەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.