Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:24

ئەم ئافرەتە لە رووداوی ئاگرەكەی ئەمڕۆی قەڵادزێ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەم ئافرەتە لە رووداوی ئاگرەكەی ئەمڕۆی گەڕەكێكی شاری قەڵادزێ بەهۆی هەڵمژینی دووكەڵەوە گیانی لەدەست دا.

بەرگریی شارستانی راپەڕین بڵاوی كردەوە: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم کاتژمێر 11:40 بنکەی بەرگریی شارستانی قەڵادزێ و مەفرەزەی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین ئاگادار کرانەوە لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی ھاووڵاتییەك لە گەڕەکی فەرمانبەران لە نزیك مزگەوتی نـووڕ .

بڵاویشی كردەوە: دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەكان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بكەن، دوو ھاووڵاتی بە ھۆی ھەڵمژینی دووکەڵێکی زۆرەوە تووشی تەنگە نەفەسی ببوون.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی هەردوو هاووڵاتییەکە گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، بەداخەوە ھاووڵاتی (مریەم وەتمان ئەحمەد) تەمەن 70 سـاڵ لە نەخـۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بەرگریی شارستانی راپەڕین ئاماژەی بەوەش دا كە بەپێی ڕاپۆرتی تیمەكانیان ھۆکاری ڕوودانی ئاگرەکە بەھۆی شۆڕتی کارەبا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.