بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی - رۆژئاوا ئاگاداری دانیشتووانی چەند گوندێكی كردەوە سەردانیان بكەن بە مەبەستی دەستپێكردنی مامەڵەكانیان.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: دانیشتووانی ئەو گوندانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەکەونە سنووری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەرچنار و تا ئێستا هاوبەشی کارەبایان نییە، سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەی هاوبەشەکانیان و وەرگرتنی پێوەری کارەبا.
گوندەکانیش بریتین لە: خێوەتە، ملا داود، کانی بەردینە و کانی پیرە و کانی حمە، تووەسپی و تووەسپی خواروو، فەیاڵ و کانی گۆران و هەنارانی خواروو، کارێز کلاو و چاڵگە و قۆڵ قوڵە و پیرکە و هەنارانی سەروو و سماقە و قادر ئاوا.
بەڕێوەبەرایەتییەكە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە کە ئیستا لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن و هەر خانووی هاووڵاتییەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.