بارەگای بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەم په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی بەهۆی كۆچی دوایی سه‌عید حه‌سه‌ن سه‌عید (سه‌عید گه‌ردی) پیشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی كۆماری مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان بڵاو كردەوە.
ئەمەی خوارەوە پەیامە سەرەخۆشییەكەی بارەگای بارزانییە:-
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی سه‌عید حه‌سه‌ن سه‌عید ( سه‌عید گه‌ردی)، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پیشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی كۆماری مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كاك (سه‌عید حه‌سه‌ن سه‌عید) ناسراو به (سه‌عید گه‌ردی) مان پێ گه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان به‌تایبه‌تی كوڕی به‌ڕێزیان عه‌مید (حاجی سه‌عید گه‌ردی) و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موولایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو سه‌عید حه‌سه‌ن سه‌عید گه‌ردی به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
14ـی ئاداری 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.