یەکەم هاوپەیمانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارکرا.
بەرپرسی تۆمارکردنی رێکخراو و پارتە سیاسییەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، فەرهاد ئەسعەد لە لێدوانێکیدا رايگهیاند: ئەمڕۆ پێنجشهم 14ی3ی2024، یەکەم داواکاری بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییەتییەک بەناوی هاوپەیمانی بەناوی سەردەم لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن پێشکەشکرا و لە ئێستاشدا خەریکی ڕێککارە یاساییەکانین.
بەپێی زانیارییەکان هاوپەیمانیی سەردەم لەنێوان لایەنەکانی پارتی رەنجدەرانی کوردستان، یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستانە و بریاڕه وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، ببێته سەرۆکی هاوپەیمانییەکە.
بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.