ئەمرۆ پێنجشهممه 14-3-2024 لە ڕۆژی لەدایک بوونی مهلا مستهفا بارزانی، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسیانی حکومی و لایهنی پهیوهندیدار، هەڵمەتی فراوانی چاندنی 10 هەزار دار بەهەماهەنگی ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر بەبۆنەی لە دایک بوونی بارزانی نەمر لە دووساید شوقەکانی نەورۆز ئەنجامدرا.
ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی لەشاری هەولێر بە چاندنی دار و گوڵ لە شوێنە جیاوازەکانی دەستی پێکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.