Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 18:05

ژمارەی کوژراوان لە غەززە 31 هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری كوژراوان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ راگه‌یاند  کە 160 رۆژە شه‌ڕ له‌ نێوان ئیسرائیل و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 69 هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژراون، بەمەیش ژمارەی کوژراون گەیشتووەتە 31 ھەزار و 341کەس.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە 110 کەسی دیکە برینداربوون، تێکڕای ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 73 هەزار و 134 کەس.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.