Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 08:29

شەش وڵات داوا لە حووسییەکان دەکەن کە ھێرشەکانیان لە دەریای سوور ڕابگرن

کوردستان TV
100%


ھەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، ژاپۆن و نیوزیلاند داوایان لە حووسییەکان کرد کە ھێرشەکانیان لە دەریای سوور ڕابگرن.

باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، ژاپۆن و نیوزیلاند لە یەمەن لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا، بەتوندی ئەو ھێرشەیان سەرکۆنە کردووە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن حووسییەکانەوە کرایە سەر کەشتی "True Confidence"لە دەریای سوور و بەھۆیەوە سێ ئەندامی تیمی نێو کەشتییەکە کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

داواشیان لە حووسییەکان کردووە کە بەپەلە، ھێرشەکەیان لە دەریای سوور ڕابگرن و ڕایانگەیاندووە: ئەو ھێرشانە، تەنھا خزمەت بە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و زیانگەیاندن بە گەلی یەمەن دەکەن.

ڕۆژی 7ی ئەم مانگە فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە حووسییەکان بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی، ھێرشیان کردوووەتە سەر کەشتی" True Confidence"ی بارزگانی ئەمریکا لە کەنداوی عەدەن باشووری یەمەن و لە ئاکامدا، سێ ئەندامی تێمی نێو کەشتییەکە کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.