ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 14/3/2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سۆران چالاكییه‌كی هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد(مسته‌فا دادار موكری)، له ژێر ناوی "مه‌ترسی شاڵاوی توانه‌وه‌ی كات‌و،چاند و موزیكی كوردی" سازده‌كات.
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا حوسێن لاسوور دادار (له‌دایكبووی 1ی تشرینی دووه‌می 1960) ناسراو به مسته‌فا دادار و مستۆ دادار گۆرانیبێژێكی كورده كه زیاتر له بواری ھونه‌ری به‌رگرییه‌وه كار ده‌كات و به گۆرانی و سرووده نیشتمانییه‌كانییه‌وه ناسراوه. شێواز و ستایلی دادار ئۆپێراییه.
ده‌ستپێكی كارهھ ونهرییهكانی به گۆرانی و سروودی سیاسی بووه. ساڵی 1978 بۆ یه‌كه‌م جار له خانه‌ی جه‌وانانی مه‌ھاباد له‌گه‌ڵ ھونه‌رمه‌ندانی وه‌كوو جه‌مال موفتی گۆرانیی پێشكه‌ش كردووه. یه‌كێك له سه‌ره‌تاترین به‌رھه‌مه‌كانی له‌وێ، «ھه‌سته پێش كه‌وه ئه‌ی لاوی كوردی» بووه. به‌رھه‌م و گۆرانییه‌كانی مستۆ به زمانه‌كانی كوردی، فارسی، ئازه‌ری، ئه‌رمه‌نی و ئیتاڵییه.
چالاكیییهكه له كاتژمێر 4ی ئێواره له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سۆران به‌رێوه‌ده‌چێت، هاتن بۆ هه‌مووانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.