د.سوفیان عه‌باس شاره‌زا له ڕاڤه‌كردنی ده‌ستوور رایگه‌یاند، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پێگیرییان پێوه ناكرێ، به‌و پێیه‌ی كه بریارنامه‌ی ژماره 140/141ی ساڵی2019 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ره‌تكراوه‌ته‌وه، کە نادەستووری بوونی بڕگەی 7 له مادده‌ی 17ی تایبه‌ت به بڕیاری یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 13ی ساڵی 2018 لە خۆده‌گرێت.
د.سوفیان عه‌باس ده‌شڵێت: حکومەتی فیدڕاڵی ڕەتیکردەوە، بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە 71ی ساڵی 2019 جێبەجێ بکات.
سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140 كه ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حكومه‌تی فیدراڵی هه‌روه‌ها بڕیاری ژماره 89ی ساڵی 2019ی دادگای فیدراڵی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ت بوو به هەڵوەشاندنەوەی پشکە سیاسییەکان.
به‌مه‌ش په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیاری ژماره 83ی دادگای فیدراڵی و یه‌كه‌كانی ژماره 131 و 185ی ساڵی2024 جێبه‌جێ نه‌كات، چونكه به ته‌واوی ناده‌ستوورییه.
ده‌شڵێت: دادگای فیدڕاڵی زێده‌رۆیی له دەسەڵاتەکانی خۆی كردووه کە لە ماددەی93ی دەستووردا هاتووە، له کاتێکدا لە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992ی یاسای ژمارە11ی ساڵی2007دا هاتووه، كه هەموارکردن و هەڵوەشاندنەوەی یاساکان لە هەرێمی کوردستان له دەسەڵاتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانه و دادگای فیدراڵی هیچ دەسەڵاتێکی به‌سه‌ردا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.