ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و باری ئەمنی و هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری دیكهی ئەو دیدارە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.