Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:58

سوپای ئەمریکا خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەریای سوور خستووەتەخوارەوە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەی ناوچەکە کرابوون.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە حووسییەکان لە یەمەن، مووشەکێکی بالیستییان بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتی جەنگی "USS Laboon"ی ئەمریکا ئاراستەی دەریای سوور کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە مووشەکەکە ئامانجەکەی نەپێکاوە و لە دەریای سوور کەوتووەتەخوارەوە و ھیچ زیانێکیش بەر کەشتییەکە نەکەوتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەریای سوور خستووەتەخوارەوە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەی ناوچەکە کرابوون.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.