Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:45

شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت

کوردستان TV
100%


شۆفێران له‌ داخرانی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ پارێزگای سلێمانی ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ى3ى2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەمڕۆوە 13ـی ئادار تا کاتیکی نادیار شەقامی کاوە لە بەردەرکی سەراوە بەرەو فلکەی ئەسحابە سپی بەربەست دەکرێت.

ئاماژە بەوەش داوه‌، بەربەست کردنی شەقامەکە بە مەبەستی هەڵکەندن و دووبارە چاککردنەوەی ریگاکەیە کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە ئەنجامدەدرێت، تا ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیای ڕاسپێردراو به‌و ئه‌ركه‌ كاره‌كانی خۆی ته‌واو ده‌كات و شه‌قامه‌كه‌ به‌ ڕووی شۆفێراندا ناكرێته‌وه‌.

هاتووچۆی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌، دوابەدوای تەواو بوونی چاککردنی شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە و داوا لە شۆفێران دەکەن تا کاتی تەواوبوونی هەڵکەندن و چاککردنی شەقامەکە ئەو رێگایە بۆ هاتوچۆکردن بەکارنەهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.