لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا .
ئهمڕۆ چوارشهم 13ى3ى2024،پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، لە كاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەنزیک تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی لێكردنەوەو دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگربوون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە.
پۆلیس ئاماژهی بهوهش داوه،لە ئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ح، أ، ر - ب، ش، م) بەبڕیاری دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.