له راگه‌یاندراوێكدا، ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه،بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ جێبەجیکردنی فەرمان و راسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ، بۆ فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی بە گەڕەکەکانی( ڕۆشنبیری )و( زاگرۆس) و( گوڵانی نوێ لە بنەسڵاوە)، لەگەڵ ڕاوێژکاری وەزارەت و بەرێوەبەرانی گشتیی بیناسازیی وپەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی قوتابخانەکان لە دیوانی پارێزگای هەولێر، سەردانی پرۆژەی دروستکردنی سێ باڵەخانەی پەروەردەیمان کرد.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پڕۆژه‌كان بریتین لە سێ قوتابخانەی 18 پۆلی نوێ، وا بریارە تا 10ی5ی2024 ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە بکرێن و دەخرێنە خزمەتی مامۆستایان و قوتابیانی ئەو گەڕەکانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.