Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:44

قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%


قۆناغی دووەمی پرۆژەی كۆرنیشی زاخۆ دەستی پێ كرد؛ درێژییەكەی 6 کیلۆمەترە و زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت؛ سیمایەکی جوان بە زاخۆ دەبەخشێت و گەشتیاری زیاتر بۆ شارەکە ڕادەكێشێت.
هزرڤان فرسەت، ئەندازیار لە پرۆژەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری زاخۆ سەرپەرشتی دەکرێت؛ کارکردن لەم پڕۆژەیەدا 24 کاتژمێر بەردەوامە و پێشکەوتنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەیەکی کەمدا لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبێت".
هاووڵاتییەکی زاخۆ لەمبارەیەوە دەڵێت: "بە تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ دڵخۆش بووین؛ گەشتیارێکی زۆر لە سلێمانی و ناوچەکانی تر بەو هۆیەوە سەردانمان دەكەن. سوپاسی حكومەت دەکەین بۆ دەستکردن بە قۆناغی دووەمی کۆڕنیشەکە و هیوادارین لە دروستکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوچە و کۆڵانەکانی زاخۆ بەردەوام بن".
کۆڕنیشی زاخۆ یەکێکە لە پرۆژە دیار و گرنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کە سیمایەکی جوانی بە پردی دەلال و شارەكە بەخشیوە؛ ڕۆژانە سەدان گەشتیار ڕووی تێدەکەن.
گرنگیدان بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکان و کەرتی گەشتیاری، کاری لەپێشینەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و لە پێشخستنی ئەو کەرتەش بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.