ئەمشەو لە گەڕەكێكی شاری كەركووك پۆلیسێك لەبەردەم ماڵەكەیدا كوژرا، پۆلیسی كەركووك لەبارەی كوژراوەكە رایگەیاند كە كوڕی بەڕێوەبەری شارەدێی سلێمان بەگە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك پێی راگەیاندین: کەمێک پێش ئێستا لە گەرەکی 55ی باشووری شاری کەرکووک، کارمەندی پۆلیسی شارەدێی سلێمان بەگ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن کەسێکی نەناسراو تەقەی لێ کرا و کوژرا.
راشیگەیاند: بەپێی زانیارییەکان ئەو کارمەندەی پۆلیس لە کاتی بەرزکردنەوەی جۆزەی موەلیدەی ماڵەکەیدا، لەلایەن کەسێکی نەناسراو فیشەکێک نراوەتە سەرییەوە و گیانی لەدەستداوە.
لەبارەی رووداوەكە، پۆلیسی کەرکووک بە پەیامنێری (كوردستان تیڤی) راگەیاند: کوژراوەكە ناوی (موعتەز عەبدولوەهاب عەلاوی)ـیـە و تەمەنی 25 ساڵە.
ئاماژەی بەوەش دا كە كوژراوەكە کوڕی بەرێوەبەری شارەدێی سلێمان بەگە و کارمەندی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدینە لە شارەدێی سلیمان بەگ.
ڤیدیۆ.. ساتی كوشتنی پۆلیسەكەی سلێمان بەگ:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.