ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم تەرمی گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ لەنێو ئاوی رووباری خابوور لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە.
پۆلیسی زاخۆ بڵاوی كردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم كاتژمێر 5:30 خولەك تەرمی گەنجێك بەناوی (ی. أ. ی) تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی زاخۆ لەنێو رووباری خابوور لە نزیك گوندی (چەم كورك) بە خنكاوی دۆزرایەوە.
بڵاویشی كردەوە: دوای گەیشتنی تیمەكانمان بۆ شوێنی رووداوەكە، تەرمی گەنجەكە رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا بۆ مەبەستی دیاریكردنی هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانەكەی.
پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەش دا كە بە بڕیاری دادوەر، لێكۆڵینەوەكانیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.