Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:43

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە بەرهەمی تەماتە هاوردە بکرێت

کوردستان TV
100%

بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی تەماتە لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و رێگری لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووریی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی لە هەڵگرتنی قەدەغەی سەر بەرهەمی تەماتەی لە دەرەوەی وڵات ئاگادارکردووەتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەکەیدا ئاماژەیداوە، دوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە گشت سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوتووە ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبووەتەوە و نرخیشی بەرزبووەتەوە، هەربۆیە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی ژمارە چوار لە ساڵی 2008 و پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 6547 لە 22/10/2014 تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی قەدەغە لە سەر بەرهەمی تەماتە و هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات.

بە گوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارەکە لە ئەمڕۆ سێشەممە (12ی ئاداری 2024) جێبەجێ دەکرێت و رێگە بە بازرگانان دەدرێت لە سنوورەکانەوە بەرهەمی تەماتە هاوردە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوەکە ئاراستەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.