Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:32

بانکی ئیسلامیی عێراق به‌شداری له‌ پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بانکی ئیسلامیی عێراق دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئه‌شكرای كرد، شانبەشانی بانکە بەشداربووەکانی دیکە کە بریتین لە بانکەکانی ئارت ، ئێن بی ئای ، جیهان ، بی بی ئه‌ی سی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە بانکە گەورەکانی دیکەش بەشداری بکەن. تا ئێستا زیاتر لە دوو سه‌د و چل هەزار هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراون و زیاتر لە سه‌د و بیست هەزار کارتی بانکی دابەش کراون. فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی کردووەتەوە، هاوبەشیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بانکەکان، بووەتە هۆی زیادبوونێکی بەرچاوی ئامێرەکانی ئه‌ی تی ئێم. هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەجۆران لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە بەردەوامە لە درێژەدان بە پلانی خۆی کە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆری حکومەتی هەرێم تۆمار بکات. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی بانکیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و مووچەخۆران، هەروەها هەنگاوێکە بۆ ڕەخساندنی کێبڕکێی تەندروست لە کەرتی بانکی و خزمەتگوزارییە داراییەکان، بانکەکانیش زیاتر پاڵپشتی دەکرێن بۆ زیادکردنی لقەکانیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان. حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کە هاوبەشی لەگەڵ بانکە بەشداربووەکان بەرفراوانتر بێت، بەتایبەتی چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی داهاتووەوە شێوازی پارەدانی دیجیتاڵی دەستەبەر بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.